خولی ڕاهێنانی پێداگۆجی چڕ و کورتخایەن
زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان · سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی.
دەستپێک
پشتبەست بە فەرمان و نامەکانی وەزارەت و فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان.
پاڵپشت بە فەرمانی وەزاری ژمارە (١٥٦٣٠) لە (٢٤/٨/٢٠٢٥) پەیوەست بە کردنەوەی خولی ڕاهێنانی پێداگۆجی چڕ و کورتخایەن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان ژمارە ١٦٣٤ لە ١٩/١١/٢٠٢٣ تایبەت بە ڕەزامەندی لەسەر کردنەوەی خولی پێداگۆجی لە زانکۆکەمان، سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان ئاگاداری هەڵگرانی بڕوانامەی خولی ڕێگاکانی وانەوتنەوە دەکاتەوە کە دەتوانن ناوی خۆیان بۆ خولی ڕاهێنانی چڕ و کورتخایەن تۆمار بکەن.
مەرجەکانی بەشداریکردن
پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ وەرگرتنی داواکاری.
- خوازیار پێویستە هەڵگری بڕوانامەی خولی ڕێگاکانی وانەوتنەوە بێت.
تێبینیەکان و ڕێنماییەکان
زانیارییە کارگێڕی و داراییە پێویستەکان.
- ژمارەی کورسیەکان دیاریکراوە.
- خولەکە ٦ هەفتە دەخایەنێت و هەفتانە سێ ڕۆژ وانە دەخوێنرێت، ڕۆژی سێ کاتژمێر.
- لە پاش پەسەندکردنی ناوەکان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕاستەوخۆ کۆرسەکە دەست پێدەکات.
- دواکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بریتییە لە بەرواری ١/٩/٢٠٢٦.
- لە ڕێگەی لینکەکەوە ئەو بەڵگەنامانە هاوپێچ بکە کە داواکراون بە شێوەی سکان و بە PDF.
- نرخی بەشداریکردن ١٠٠ هەزار دینارە.
پەیوەندی
بۆ پرسیار و زانیاری زیاتر.
بۆ هەر پرسیارێک دەتوانن ئیمەیڵ بنێرن یان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی خوارەوە.
Huawei Center